كریستیانۆ له 2017 نه‌یتوانیوه ئاستی مێسی و هاری كه‌ین تێپه‌ڕ بكات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه به گوێره‌ی داتا و ئاماره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆهێشتا له 2017 نه‌یتوانیوه ئاستی هاری كه‌ین و لیۆنێل مێسی تێپه‌ڕێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 18 ئۆكتۆبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی Daily Mirrorـی بریتانیا ئامارێكی بڵاو كردۆته‌وه نووسیویه‌تی: هاری كه‌ین له 2017 36 گۆڵی له 32 یاری كردووه، واته له هه‌ریه‌ك 73 خوله‌كێك گۆڵێكی تۆمار كردووه، له به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ 32 گۆڵی له 35 یاری تۆمار كردووه، له هه‌ر 94 خوله‌كێك گۆڵێكی كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه ئاستی كریستیانۆ له 2017 دابه‌زیوه و كه‌وتۆته دوای هاری كه‌ین.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئامارێكی دیكه‌ی به‌سوودی لیۆنێل مێسی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا نووسیویه‌تی: كریستیانۆ له 13 یاری به‌رامبه‌ر یانه ئینگلیزه‌كان 10 گۆڵی كردووه، به‌ڵام لیۆنێل مێسی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مێژووی خۆیدا بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکان 10 گۆڵی تۆمارکردووە، به‌ڵام مێسی تاكه یاریزانی جیهانه له خوله ئه‌ورووپاییه‌كان خاوه‌نی 17 گۆڵه.
لیۆنێل مێسی تاكه یاریزانه له 2017 خاوه‌نی زۆرترین گۆڵی جیهانه (49) گۆڵ، له دوای ئه‌ویش كریستیانۆ رۆناڵدۆ به (44) گۆڵ دێت، له پله‌ی سێیه‌میش هاری كه‌ین به 43 گۆڵ دێت.