پێرێز: نامه‌وێت هه‌رگیز لالیگا به‌بێ بارسێلۆنا ببینم
سەرۆکی ریال مەدرید باوەڕی وایە ئەو کێشەیەی ئێستای ھەرێمی کەتەلۆنیا بەم نزیکانە چارەسەر دەکرێت، ده‌شڵێت: شەمەندەفەری لالیگاش بە بێ بارسێلۆنا ناكه‌وێته ڕێ, کە بەم دوایانە کەتەلۆنیەکان ریفراندۆمیان کردوو داوای جیابوونە دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەمە 18 ئۆکتۆبەری 2017 لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی EL Españolـی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ھەرگیز نایه‌وێت رۆژێكدا بێت ئیسپانیا بە بێ کەتەلۆنیا و لالیگا بە بێ بارسێلۆنا ببینێت.
قڕشە سپیەکەی مەدرید، لەسەر باروودۆخی ئێستای مێرێنگێ کرد قسه‌ی كرد و گوتی: زینەدین زێدان فڕەنسی ڕۆڵی بەرچاوی لە پێگەیاندن و ئامادەکردنی تیپەکە بۆ داھاتوویەکی باشتر بینیەوە، بۆیه نابێت له ئێستادا کەس گومانی لە زێدان ھەبێت کە باشترین راھێنەری جیھانە.
له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا زیاتر ده‌ڵێت: زیدان ئاستی ریال مه‌دریدی گۆڕی، هه‌ندێكجار باشترین راهێنه‌ره‌كان ده‌گوازیه‌وه یانه‌كه‌ت، به‌ڵام چانس یاوه‌ری نابێت.
ده‌رباره‌ی كێشه‌ی باجه‌كانی كریستیانۆ، پێرێز ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رۆناڵدۆ ئارامه و ته‌نیا بیر له ئه‌ركی له‌گه‌ڵ یانه و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش روونه له قسه‌كانی كه كارێكی خراپی نه‌كردووه، ئێستا ته‌نیا ئامانجی بردنه‌وه‌ی تۆپی زێڕینه.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم