بزانه دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی شاری مانچێسته‌ر چی‌یان به‌سه‌ر هات؟
له یارییه‌كانی گه‌ڕی نۆیه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی درێژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا، ئه‌مجاره‌یان به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی بێرنلی هێنا، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مانچێسته‌ر یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی 2 گۆ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی هیدیرسفیڵد تاون دۆڕا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 ئۆكتۆبه‌ری 2017، له یاریگه‌ی ئیتیحاد یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی بێرنلی كرد، له خوله‌كی 30 سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ به لێدانی پێناڵتی گۆڵێكی كرده شیرینی چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی.
دواتر له گێمی دووه‌م، له ماوه‌ی 2 خوله‌ك یانه‌ی سیتیزن دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان تۆمار كرد، له خوله‌كی 73 نیكۆلاس ئۆتامێندی گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، دواتر لیرۆی سانی له خوله‌كی 53 یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م.
رووداوه گرینگه‌كانی یارییه‌كه:
ـ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له دوایین 11 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان، 11 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، 39 گۆڵی هه‌یه و 5 گۆڵی لێكراوه.
ـ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ، هیچ شكستێكی نه‌هاتۆته ڕێ و له كۆی 9 یاری، 8 یاری بردۆته‌وه.
ـ ئه‌گوێرۆ به تۆماركردنی 177 گۆڵ بووه گۆڵكه‌ری مێژوویی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی.
ـ ئه‌گوێرۆ تاكه یاریزانه له پرێمه‌رلیگ، 7 گۆڵی كردووه و 3 ئه‌سیستی هه‌یه.
ـ ئه‌گوێرۆ به باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و بێرنلی ده‌ستنیشان كرا.
ـ لیرۆی سانی ئه‌م وه‌رزه له 4 یاری وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی (5) گۆڵی كردووه و 4 ئه‌سیستی هه‌بووه.
ـ دی برۆین له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا له دوای وه‌رزی 2012 ـ 2013 یه‌كه‌م یاریزانه كه به‌شداریی زۆرترین گۆڵی كردووه (69) گۆڵ.
ـ دی برۆین له دوایین 9 یاری له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی (8) ئه‌سیست و 2 گۆڵی هه‌یه.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد له‌م وه‌رزه تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له پرێمه‌رلیگ.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد له كۆی 150 یاری له مێژووی پرێمه‌رلیگ، 20 یاری دۆڕاندووه