بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ناوخۆی یه‌كێتیشدا كوده‌تا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی هاته ئاراوه‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه "چه‌ند به‌رپرسێكی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له كه‌ركووك درووستیان كردووه و بێ ئاگاداریی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم"، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو، ئێستا سه‌رقاڵی گۆڕانكارین له‌ناو یه‌كێتیدا و له رێگه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كه‌وه كه بڕیاره ئهنجومومهنی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ده‌یانه‌وێت سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ حزبه‌كه‌یان درووست بكه‌ن و به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌ربكه‌ن.
ئه‌م زانیارییانه به‌نھێنی نه‌ماونه‌ته‌وه‌و له چه‌ند دیدار و نوسینێكدا بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی ئاماژه‌یان پێكردووه، له‌وباره‌یه‌وه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نوسیوویه‌تی: "ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاری به‌ستنی كۆنگره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ده‌دات، به‌ره‌و كۆنگره... به‌ره‌و نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانكاریی، به‌ره‌و رێبازه‌كه‌ی مام.. به‌ره‌و ریسواكردنی ریسواكهرانی یه‌كێتی" (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حزبه‌كه‌یان كه له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و باڵی دهستڕۆیشتوودان).
سه‌رچاوه‌كانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن "لاهور شێخ جه‌نگی كه به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری و دژه تیرۆری بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه له‌گه‌ڵ ئاراس شێخ جه‌نگی برایدا رۆڵی سه‌ره‌كیان له رێككه‌وتنه ژێربهژێرهكهی به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووك هه‌بووه"، به ئاشكرا باسی به‌ستنی كۆنگره ده‌كات و گوتوویه‌تی: "لەماوەی دوو مانگدا کۆنگرە دەبەستین و تەواوی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بەکۆمەڵێک گەنجو خوێنی تازە نوێدەکەینەوە، بۆ لەمەو دواش ئەنجومەنی ناوەند چالاک‌تر دەکەین".
هه‌روه‌ها وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركرده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو گوتوویه‌تی: "جارێکی‌تر لەناو یەکێتیدا متمانە نادەینەوە ئەو ھەڤاڵانەی ریفراندۆمیان کرد".
ئێستا ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ی خۆی ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كردووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیار بده‌ن له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا كۆنگره ببه‌سترێت، كۆنگره‌یه‌ك كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دووچاری دابه‌شبوونێكی گه‌وره ده‌كات. چونكه وه‌ك له قسه‌كانی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و لاهوور شێخ جه‌نگی دا دیاره، ده‌یانه‌وێت له كۆنگره‌ی داهاتوودا به ئاره‌زووی خۆیان سه‌ركردایه‌تی درووست بكه‌ن و ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حزبه‌كه‌یان كه ده‌ڵێن "له پارتییه‌وه نزیكن" ده‌رده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی لاهوری شێخ جه‌نگی بێت، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدا بوون متمانه‌یان پێناده‌نه‌وه، مه‌به‌ستی "كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی و عه‌دنان موفتی و نه‌جمه‌دین كه‌ریم و شێخ جه‌عفه‌ر و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی حزبه‌كه‌دان".
له رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ریش، ئه‌و بارودۆخه له‌سه‌ر زه‌وی بینرا، چونكه به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی "چه‌ند به‌رپرسێكی كاڵفامی یه‌كێتی خیانه‌تیان كردووه‌و پشتیان كردووه‌ته گه‌له‌كه‌یان".
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌یش، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵی دهركردو پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌وانه كرد كه هه‌رزه‌كارانه بڕیاریانداوه و به‌شێكی گرنگی كوردستانیان راده‌ستی حه‌شد و هێزه عێراقی و ئێرانییه‌كان كردووه.
چاودێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێستا بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌یكه‌ن، "په‌یوه‌ندی به‌و رووداوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووه‌وه هه‌یه و پێده‌چێت رێككه‌وتنه ژێربهژێرهكهیان له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق، به‌شێكی بۆ ئه‌وه بووبێت، له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی یهكێتێدا ئه‌وان به خاوه‌ن ماڵ بزانن، هه‌ر بۆیه زیاتر سازشیان بۆ حه‌شد و هێزه عێراقی و ئیرانییه‌كان كردبێت".