بە وێنە...ئەو شوێنه‌واره مێژووییه‌ی كوردستان چاوەڕوانه بچێته نێو تۆماره‌كانی یۆنيسكۆ
K24 – ئيلام:
ناوچه‌ی (سەیمەرە)ی سەر بە پارێزگای ئیلام (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان)، له‌لایه‌ن رێكخراوی یونیسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پاڵێوراوه بخرێته نێو لیستی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانه‌وه.
(سەیمەرە) ناوچه‌یه‌كی مێژووییه ده‌كه‌وێته دەكەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلام، رووبەرەكه‌ی 120 ھێكتارە، مێژووەكەی بۆ سەدەی یەكەمی خه‌لافه‌تی ئیسلامیی دەگەڕێتەوە.
به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، (سەیمەرە) چەندین ناوەندی پیشەیی وەك شووشەسازی و پەیكەرسازی لێبووە، سەرەڕای ئەوەی یەكەم مزگەوتی سەردەمی ئیسلام لە ئێران لەو شارە بنیاتنراوه.
شاره‌زا لە ناوەندی توێژینەوەی شاری (سەیمەرە)، ئەكبەر شەریفی نیا، بە ئاژانسی ھەواڵی میھری ئێرانی گوتووە: "بە گوێرەی ھەندیك لە سەرچاوەكان مێژووی سەیمەرە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەكان و سەدەی یەكەمی ئیسلام".
شەریفی نیا زیاتر گوتی: "ھەرچەندە سەیمەرە لە لیستی تۆماری جیھانییدایە، بەڵام بەربەستی سەرەكی تۆماركردنی لەلایه‌ن رێكخراوی یۆنیسكۆدا، جووتیار و خاوەن زه‌ویه‌كانن".
ئەو ناوچه مێژووییه نزیكەی سەد ساڵه لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ئێران تۆماركراوە.