عه‌بادى روو له توركيا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى توركيا بڵاويكرده‌وه، بڕياره رۆژى چوارشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ ديدارى هاوتا توركييه‌كه‌ى سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره بكات.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌يه‌ك له حكومه‌تى توركياوه، هه‌ريه‌ك له حه‌يده‌ر عه‌بادى و بن عه‌لى يه‌ڵدرم بۆ تاوتوێكردنى هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌كانيان له دژى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو، توركيا رايگه‌ياندبوو، ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى به رووى هه‌رێمى كوردستاندا داده‌خات و كاريش بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌روازه سنوورييه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم نه‌مێننه‌وه.
بڕيار بوو 15ى ئه‌م مانگه سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم سه‌ردانى به‌غدا بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه هه‌ڵوه‌شايه‌وه.
ميدياى توركيا بڵاويكرده‌وه، هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه ناكۆكى نێوان عێراق و توركيا بووه له باره‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى توركيا له سه‌ربازگه‌ى باشيك.
به‌ڵام حكومه‌تى توركيا ئه‌و زانياريانه‌ى ره‌تكرده‌وه و رايگه‌ياند، سه‌ردانه‌كه‌ى يه‌ڵدرم بۆ كاتێكى ديكه دواخراوه.
له كۆتايى مانگى ئه‌يلوولى رابردوودا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، ده‌كرێت توركيا چالاكييه‌كانى خۆى له سه‌ربازگه‌ى باشيك رابگرێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، RT