فابریگاس دوژمنێكی خۆی ئاشكرا ده‌كات
سیسك فابریگاس له دیمانه‌یه‌كدا، خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی له كاروانی وه‌رزشی دا به دووژمنی خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام نكۆڵی له‌وه‌ش ناكات كه زۆر شت له ژێر سه‌رپه‌رشتی سپێشه‌ڵ وه‌ن فێربووه.
فابریگاس له دیمانه‌یه‌كدا بۆ گۆڤاری Vanity Fairـی بریتانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و دوو وه‌رزه‌ی پێشووتر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆزێ مۆرینهۆ له چێڵسی به‌سه‌ری بردووه زۆر ناخۆش بووه.
فابریگاس له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كاتێك له بارسێلۆنا بووم و مۆرینهۆ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید هاته لالیگا و بووه دووژمنی من، هه‌روه‌ها كاتێك له هاوینی 2014 من په‌یوه‌ندیم به یانه‌ی چێڵسی كرد، مۆرینهۆ گه‌ڕایه‌وه بلووز و بووه راهێنه‌ری من.
فابریگاس گوتیشی: مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چێڵسی بارودۆخی یانه‌كه‌ی به‌ره‌و لێواری مه‌رگ برد و منیشی وێران كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سووپاسی ده‌كه‌م و زۆر شتی به‌سوود له باره‌ی تۆپی پێ له مۆرینهۆ فێربووم.