واشنتن: رێككارى توند دژى حزبوڵڵا ده‌گرينه به‌ر

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى گه‌نجينه‌ى ئه‌مريكا، ستيڤن منوچين، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رايگه‌ياند، ئه‌مريكا هه‌نگاوى پێشگيرانه‌ى توند دژى ميليشياكانى حزبوڵڵا ده‌گرێته به‌ر.
ناوبراو له وته‌يه‌كدا كه له ميانى گه‌ڵاڵه‌ى داهاتووى وه‌به‌رهێنان له ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه پێشكه‌شيكرد، گوتى: له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانمان له ناوچه‌كه له هه‌وڵى گرتنه به‌رى رێوشوێنى توندين له دژى حزبوڵڵا.
رۆژى 21ى ئه‌م مانگه كۆنگرێسمانه كۆمارييه‌كان ئاشكرايانكرد، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا، به‌م زووانه ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه ياساى سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر پرۆگرامى مووشه‌كه باليستييه‌كانى ئێران و چه‌كدارانى حزبوڵڵادا ده‌دات.
له 13ى ئه‌م مانگه‌دا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا ره‌تيكرده‌وه دان به‌وه‌دا بنێت كه ئێران پابه‌ندى رێككه‌وتنى ناووكى وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك بووه و له 16ى ئه‌م مانگه‌شدا رايگه‌ياند، ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه له ئارادايه.
سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێران و حزبوڵڵادا له كاتێكدايه كه له عێراق ميليشياكانى حه‌شدى شيعى و حزبوڵڵاى عێراق هه‌ڕه‌شه له سوپاى ئه‌مريكا ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن، راوێژكاره سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا كه ژماره‌يان زياتر له 16 هه‌زار سه‌ربازه له عێراق بكشێنه‌وه.