پێشمەرگە لە ھەموو میحوەرەكان ھێرشی حەشدی شەعبی تێكشكاند

چەندین سەركردەی حەشدی شەعبی لەنێو كوژرا و و برینداران ھەن

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ چەكدارانی حەشدی شەعبی لە چەند میحوەرێك ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە لە ھەموو میحوەرەكان ھێرشی حەشدی شەعبی تێكشكاند و چەندین سەركردەی حەشدی شەعبی لە نێو كوژراو و برینداران ھەن.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، پێشمەرگە لە ھەموو میحوەرەكان ھێرشی حەشدی شەعبی تێكشكاندووە و زیانی گەورەی بە چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی گەیاندووە و چەندین سەركردەی حەشد لەنێو كوژراو و برینداران ھەن".

ھەر بەپێی زانیارییەكان: "45 كوژراو و  75 برینداری حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانەی زوممار گواستراونەتەوە مووسڵ، ھەروەھا پێشمەرگە 12 ھەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربای حەشدی شەعبی تێكشكاندووە".