ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس كێيه
K24 – هه‌ولێر:
ديارترين فه‌رمانده‌ى ميليشياكانى حه‌شدى شيعه‌يه له عێراق و پێشتر به هۆى ئه‌نجامدانى چه‌ندين تاوانه‌وه سزاى بۆ بڕاوه‌ته‌وه و له دوايين ده‌ركه‌وتنيشيدا شانبه‌شانى قاسم سوله‌يمانى به‌شدارى كردووه له داگيركردنى كه‌ركووك و په‌لامارى ميليشياكانى حه‌شد بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانييه‌كان.
ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس دوێنێ له لايه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هێزه‌ر نوێرت، ناوى وه‌ك تيرۆريست هێنرا و نوێرت گوتى: ئه‌و كه‌سه تيرۆريسته و له ئێستادا ته‌نيا ده‌توانين ئه‌وه بڵێين.
گوتيشى: ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس له 2009ه‌وه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه ناوى خراوه‌ته ليستى تيرۆره‌وه.
ناوى ته‌واوى جه‌مال جه‌عفه‌ر محه‌ممه‌د عه‌لى ئال ئيبراهيمه. نازناوى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديسه. له ئێران ناوى جه‌مال ئيبراهيمى بووه و هاوسه‌ره‌كه‌ى ئێرانييه.
له 1954 له‌دايكبووه و له 1973 چووه‌ته زانكۆى ته‌كنۆلۆژى و به‌شى ئه‌ندازه‌ى مه‌ده‌نى ته‌واوكردووه و له 1977 به‌كالۆريۆسى به‌ده‌ستهێناوه.
له 1954 له به‌سره له‌دايكبووه و ماوه‌يه‌ك له ناوچه‌ى جابرييه‌ى كوه‌يت ژياوه.
دواى ته‌واوكردنى زانكۆ ماوه‌يه‌ك كارى ئه‌ندازيارى كردووه و دواتر له كۆليژى زانسته سياسييه‌كان خوێندوويه‌تى و دكتۆراى له پسپۆرى زانسته سياسييه‌كان به‌ده‌ستهێناوه.
له حه‌وزه‌ى مه‌زهه‌بى له به‌سره له لاى موحسن حه‌كيم ئاشناى مه‌زهه‌بى شيعه بووه و لێى قووڵبووه‌ته‌وه.
له قۆناغى ناوه‌ندييه‌وه په‌يوه‌ندى به حزبى ده‌عوه كردووه. دواى رووداوه‌كانى ره‌جه‌بى 1979 كه زۆر ئه‌ندازيار و قوتابى كۆليژه‌كان ده‌ستگيركران، فه‌رمانى گرتنيش بۆ موهه‌نديس ده‌رچووه.
دواى هاتنه سه‌ر كارى سه‌دام حوسێن له 1979 و كوژرانى محه‌ممه‌د باقر سه‌در، له سه‌ره‌تاى 1980 موهه‌نديس عێراقى به‌جێهێشتووه.
له 1985 بووه‌ته ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شوراى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى و وه‌ك سياسييه‌ك له ئه‌نجوومه‌نه‌كه و وه‌ك سه‌ربازييه‌ك له فه‌يله‌قى به‌در كاريكردووه.
دواتر بووه‌ته فه‌رمانده له فه‌يله‌قى به‌در تا كۆتايى نه‌وه‌ده‌كان.
له سه‌روبه‌ندى رووخانى رژێمى سه‌دام حوسێن له 2003 به مانگێك وازى له فه‌يله‌قى به‌در و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى هێناوه. خۆى وه‌ك كه‌سێكى بێلايه‌ن ناساندووه.
له 2003 رۆڵێكى سه‌ره‌كى گێڕاوه و رۆڵى هه‌بووه له سه‌ركردايه‌تيكردنى پێكهێنانىهاوپه‌يمانى نيشتيمانى يه‌كگرتووى شيعه‌كان و هاوپه‌يمانى نيشتيمانى عێراق و دواتريش هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كان كه ئێستا هه‌يه.
هه‌روه‌ها رۆڵى هه‌بووه له درووستكردن و پێكهێنانى ميليشياكانى حه‌شدى شيعى.
به گوێره‌ى زانيارى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى موهه‌نديس له لايه‌ن هه‌واڵگرى سه‌ربازى ئه‌مريكاوه داواكراوه.
هه‌روه‌ها له لايه‌ن پۆليسى نێوده‌وڵه‌تى ئينته‌رپوڵه‌وه داواكراوه. له هه‌ندێك دادگاش سزاى له سێداره‌دانيشى بۆ بڕاوه‌ته‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبار كراوه به په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌كانى ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا به ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو له ساڵى 1983 له كوه‌يت.
دادگاى كوه‌يت له 1984 سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركردووه.
ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌ى ئه‌و له كوه‌يت ئه‌نجاميداوون بوونه‌ته هۆى كوژرانى 5 كه‌س و بريندار بوونى 86 كه‌سى ديكه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵگرى وڵاتانى خۆرئاوا به‌وه تۆمه‌بتارى ده‌كه‌ن، كه پيلانى داناوه بۆ رفاندنى فڕۆكه‌يه‌كى هێڵى ئاسمانى كوه‌يت له ساڵى 1984 و هه‌وڵى كوشتنى ميرى كوه‌يت جابر سوباحى داوه.
له‌و ساڵانه‌دا حزبى ده‌عوه دژى كوه‌يت ته‌قينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌دا، به‌و پێيه‌ى كوه‌يت پشتيوانى عێراقى ده‌كرد له شه‌ڕى دژ به ئێران‌دا.
ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس له 18ى ئه‌يلوولى رابردووه‌وه روويكردووه‌ته سنوورى كه‌ركووك و سه‌رپه‌رشتى په‌لامار و هێرشه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراقى كرد بۆ داگيركردنى خورماتوو و كه‌ركووك و سووتاندنى ماڵى هاووڵاتيانى خورماتوو و ئاواره‌كردنى دانيشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ى.
ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس كه به يه‌كێك له دێرينترين ياوه‌رانى قاسم سوله‌يمانى هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌يه‌كه‌وه نه‌خشه‌ى له‌شكركێشيان بۆ سه‌ر كه‌ركووك داڕشتبوو و هاوكات به‌شدارى كردووه له‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوان بافڵ و لاهور جه‌نگى و ئاراسى براى له‌گه‌ڵ ميليشياكانى حه‌شد كردبوويان بۆ راده‌ستكردنى كه‌ركووك به چه‌كداره شيعه‌كان.
دواى داگيركردنى شاره‌كه‌ش، موهه‌نديس له رێى شاشه‌ى كه‌ناڵه شيعييه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وت و هه‌واڵى داگيركردنى شاره‌كه‌ى راگه‌ياند.