بەھۆی ھێرشەكانی حەشدی شەعبی جارێكی دیكە كریستیانەكان ئاوارەبوون

دەمانەوێت بە ئارامی بژین
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

كریستیانەكانی دانیشتووی تلسقۆف، ساڵی 2014 بەھۆی ھاتنی داعش بۆ ناوچەكە ماڵ و حاڵیان جێھێشت، پاش ئەوەی ناوچەكانیان لەلایەن ھێزی پێشمەرگە رزگاركرا گەڕانەوە سەر ماڵەكانیان و ژیانێكی نوێیان دەستپێكردەوە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی ھێرش و تۆپبارانی حەشدی شەعبی جارێكی دیكە ئاوارەبوون، ئەوان داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی دەكەن و دەڵێن، دەمانەوێت بە ئارامی بژین.