گوتەبێژی یەكێتی: حكومەتی عێراق نەیتوانی وڵات بپارێزێت

"دەبێت گفتوگۆمان لەژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دوو سیناریۆدا گفتوگۆ دەکەن بۆ چارەسەری کێشەکانیان، کوردیش دەیەوێت بە رێگەی گفتوگۆ کێشەکان چارسەر بکات، گوتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت، دەبێت بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن و نابێت بەغدا بە بژاردەی سەربازی بەکار بێنێت، ئەوەش دەخاتەڕوو كە حكومەتی عێراق نەیتوانی وڵات بپارێزێ، داعش توانی سێ لەسەر یەكی عێراق داگیر بكات، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت دەبێت گفتوگۆمان لەژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت.