به فه‌رمی، چاره‌نووسی به‌شداریكردنی هاری كه‌ین به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یه‌كلایی بووه‌وه
یانه‌ی تۆتێنهام به فه‌رمی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاری كه‌ینی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هاری كه‌ین توانای جه‌سته‌یی به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆ جه‌نگی مه‌درید ئاماده‌یه.
هاری كه‌ین، هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی تۆتێنهام به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی یاری رابردووی یانه‌كه‌ی له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد نه‌كرد، كه به‌هۆیه‌وه تۆتێنهام تۆشی شكستێكی گه‌وره هاته‌وه و یارییه‌كه‌ی به (4 ـ 1) دۆڕاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 31 ئۆكتۆبه‌ری 2017، یانه‌ی تۆتێنهام به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه هاری كه‌ین له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه و په‌یوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانه‌كان كردۆته‌وه.
هاری كه‌ین له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه 5 گۆڵی كردووه و یانه‌كه‌ی له پێشه‌نگی گرووپه‌كه‌ی جێگیر كردووه، له پرێمه‌رلیگیش به 8 گۆڵ، پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه.