دیپلۆماتكارێكی فه‌ره‌نسی چه‌ند میدیایه‌كی كوردی به درۆ ده‌خاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فرێدریك تیسۆ، دیپلۆماتكاری فه‌ره‌نسی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی گفتوگۆیه‌كی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، كه پێش چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن چه‌ند میدیایه‌كی كوردی بڵاوكرایه‌وه و سه‌رچاوه‌كه‌شی وێبسایتی "هه‌به‌ر تورك" بووه.
هه‌ڵگورد سه‌مه‌د، رۆژنامه‌وانی كورد و نیشته‌جێی وڵاتی فه‌ره‌نسا و دۆستێكی نزیكی فرێدریك تیسۆیه، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاماژه به روونكردنه‌وه‌كه‌ی فرێدریك تیسۆ ده‌كات كه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تیسۆ پێیگوتووه: "بەهیچ شێوەیەک من نەم گوتووە کە بارزانیمان بەهەڵەدا بردووە، بەڵکو لە وەڵامی پرسیارێکدا کە رۆژنامەوانە تورکەکە لێی پرسیوم ئایا ئێوە وەکو رۆژئاواییەکانی دۆستی کورد پێتان وانییە هەڵەتان کرد و به هەڵە بیرتان دەکردەوە لە مەسەلەی ریفراندۆمدا؟ سەیرکەن ئێستا چی روودەدات".
ئه‌و دیپلۆماتكاره فه‌ره‌نسییه، له باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی "هه‌به‌ر تورك"، كه بۆ هه‌ڵگورد سه‌مه‌د روونی كردووه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی: "ئەوەی روودەدات زۆر ناخۆش و یەکجار خەمبارم بەو رووداوانە. بەڵێ، لەوانەیە ئێمە لە خوێندنەوەکانماندا هەڵەمان کردبێت. پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد کە دۆخەکە بگاتە ئەو ڕادەیە".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هەرگیز لەوەدا هەڵە نەبووین کە پشتگیری ریفراندۆممان کردووە بۆ سەربەخۆیی گەلی کوردستان، چونکە ئەوە مافی ئەوانە و سەدەیەکە هەوڵی بۆ دەدەن. وەک دۆستێکی گەلی کورد، کە زیاتر لە 40 ساڵە لەگەڵیانم، هەر لە کۆتایی حەفتاکانەوە کە ئاشنای دکتۆر قاسملۆ بووم تاوەکو ئێستا بەردەوام ئەو پەیوەندییە بەهێزەم لەگەڵ کورددا هەیە و پاراستوومە. من هەمیشە پشتگیری سەربەخۆیی کوردستانم کردووە و دەکەم. بەڵام هەموو کات رۆژئاواییەکان گوتوویانە (ئێستا کاتی سەربەخۆیی کوردستان نییە) خۆ بە قسەی ئەوان بێت قەت کاتی سەربەخۆیی نایێت".
سه‌باره‌ت به ناوونیشانی هه‌ندێك له سایته كوردییه‌كان، تیسۆ ده‌ڵێت: "چۆن دەتوانم بڵێم (ئێمە بارزانیمان بەهەڵەدا بردووە)، لەکاتێکدا بارزانی راوێژکاری خۆی هەیە و پێش ئەوەی ئێمە بچینە کوردستان بڕیاری ریفراندۆم درابوو. ئێمە تەنیا پشتگیری ریفراندۆممان کردووە و چاو‌دێر بووین، نەک بڕیارمان بە بارزانی دابێت بۆئەوەی ریفراندۆم ئەنجام بدات".
تیسۆ له درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌یدا بۆ ئه‌و رۆژنامه‌وانه كورده ده‌ڵێت: "بەتەما بووم روونکردنەوەیەک بۆ ئەو میدیا کوردیانە بنووسم کە هەواڵەکەیان بڵاوکردۆتەوە، چونکە زۆر هاوڕێم پەیوەندییان پێوەکردم. دەزانم ئەمە کوردەکانی هاوڕێمی دڵگران کردووە، بەڵام دوودڵ بووم، نەمدەزانی بە چ زمانێک و چۆن روونکردنەوە بنووسم، چونکە زۆربەی میدیا کوردییەکان فەڕەنسیزمانیان نییە و رەنگە نەشتوانم بە ئینگلیزی مەبەستەکەم بەتەواوی بگەیەنم. لەلایەکی دیکەوە بیرم لەوە دەکردەوە کە ئایا روونکردنەوە چ سوودێکی دەبێت، لەکاتێکدا هەواڵەکە بەشێوەیەکی زۆر بەرفراوان بڵاوبۆتەوە".