له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نیدا كوردستان24 توانی ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی میدیا جیهانییه‌كان

گوشارانە ھانمان دەدەن تا لە رەوتی كاركردنی پیشەییانەمان بەردەوام بین
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوو ساڵ به‌سه‌ر كاركردنی كوردستان24 تێده‌په‌ڕێت، له‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا، كوردستان24 زۆرترین رووماڵی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا، ئه‌نجامداوه‌، هاوكات كوردستان24 وه‌ك هه‌ڵگری په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی، توانیویه‌تی زۆرترین كاره‌كانی بۆ ئه‌و بواره‌ ته‌رخان بكات و له‌ ته‌واوی هه‌واڵه‌كان و پرۆگرامه‌كانیدا ره‌نگبداته‌وه‌، هه‌روه‌ها كوردستان24 له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو توانی ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئاژانس و میدیا جیهانییه‌كان.

دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەزگای كوردستان24 بۆ توێژینەوەو راگەیاندن تێپەڕدەبێت، كە لە 31/10/2015 بەھاوكاری راھێنەرانی ئەكادیمیا ئەورپاییەكان دامەزرێنرا، كوردستان24 لەكاتێكدا دەستبەكار بوو كە ھەرێمی كوردستان لەناو ھەلومەرجێكی ھەستیاردا بوو، پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەیەكی زیاتر لە 1000 كیلۆمەتریدا رووبەڕووی ھێرشەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ببۆوەوە، بەڵام بە دیدێكی سەردەمیانە و بە شێوازێكی پیشەییانە كوردستان24 لە دەسپێكی كاری خۆیدا، نموونەیەكی سەرنجڕاكێشی میدیایەكی خێراو وردی نیشانی كوردستان و جیھاندا، ئەو یەكەمین ئەزموونەش ھاوكات بوو لەگەڵ دەسپێكردنی ئۆپەراسێۆنی رزگاركردنی شەنگال، ھەربۆیە كوردستان24 لە رووماڵكردنی ئەو رووداوەدا، بووە تاكە سەرچاوەی ھەواڵ بۆ ھەموو میدیا جیھانییەكان، ئەمە وایكرد دواتر لە شەڕەكانی لە ناوبردنی داعشدا، ئاژانسە جیھانییەكان، بۆ بڵاوكردنەوەی دەنگوباسەكانی  شەڕەكە، دیسان پشت بە كوردستان 24 ببەستن.

 كوردستان24 وەك دەزگایەكی میدیای ھاوچەرخ لە كاركردندا پشتی بە پرانسیپە پیشەییەكانی رۆژنامەوانی بەستووە و بە ئامرازو تەكنەلۆژیایەكی ھاوچەرخ كاردەكات و لە پەیام و گوتاریشيدا بنەما نیشتیمانی و ئامانجەكانی گەلی كوردستان رەنگیداوەتەوە .

لەو سۆنگەیەوە بوو كە لەكاتی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی، كوردستان24  وەك كەناڵێكی میدیای كاریگەر، رۆڵێكی گرنگی گێڕا، ھەربۆیە حكومەتی توركیا پەخشی كەناڵەكەی لە مانگی دەسكردی توركسل راگرت و بەدوای ئەودا حكومەتی ئێران نوسینگەی كوردستان 24ی لە تاران داخست، لە پاش ریفراندۆم و دەسپێكردنی ھێرشی سەربازی حشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆسەر كوردستانیش، كوردستان 24 كە رۆڵێكی كاریگەری لە نیشاندان و دەرخستنی تاوانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی گێڕا، ئەمجارەیان لەلایەن حكومەتی بەغداوە كەوتەبەر ھێرشێكی دیكەی تەنگپێھەڵچنین و دروستكردنی كۆسپ بۆ پەخش و بۆكاری پیشەییانەی لە بەغدا و كەركووك و لەو ناوچە كوردستانیانەی كە ئەمڕۆ كەوتونەتە ژێردەسەڵاتی میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە .

دروستكردنی ئەو كۆسپ و تەگەرانە بۆ كوردستان24 بە بێدەنگی تێنەپەڕین و لە سەرئاستی جیھان سەركۆنەكرا، فیدراسیۆنی جیھانی رۆژنامەنوسان كە نووسینگەی سەرەكی لە برۆكسلەو كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسانی جیھانی كە بنكەی سەرەكی لە نیویۆركە، ھەرزوو ئەو ھێرشانەی سەر كوردستان 24یان شەرمەزار كردوو داوایان لە حكومەتی عێراقی كرد رێگری و كۆسپەكانی لەسەر كوردستان 24 ھەڵگرێت، ھەروەھا چەندین سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان و چەندین رێكخراوی دیكەی داكۆكیكار لە رۆژنامەنوسان ئەو ھەڵمەتەی حكومەتی بەغدایان لە دژی كوردستان24 شەرمەزاركرد . 

 كوردستان 24 لە دووەمین ساڵیادیدا وێڕای ھەموو ئەو ھێرش و پەلامارو گوشارانەی لەسەرێتی، لە كاری پیشەییانەی خۆی بەردەوام دەبێت و ئەو سەكۆ میدیاییە دەبێت كە كوردستانیان و ھەموو جیھان راستیەكانی تێدا دەبیننەوە و ئەم گوشارانە ھانمان دەدەن تا لە رەوتی كاركردنی پیشەییانەمان بەردەوام بین.   