كاپتنی یانه‌ی جیرۆنا: كریستیانۆ ئاماده نه‌بوو درێسه‌كه‌م له‌گه‌ڵ بگۆڕێته‌وه
ئه‌لیكس گرانیل، كاپتنی یانه‌ی جیرۆنای كه‌ته‌لۆنی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای ده‌كات كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاماده نه‌بووه درێسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بگۆڕێته‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 1 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، لێدوانێكی له ئه‌لێكس گرانیلی كاپتنی یانه‌ی جیرۆنای بڵاو كردۆته‌وه و ده‌ڵێت: دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان به‌سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید، داوام له كریستیانۆ كرد درێسه‌كه‌م له‌گه‌ڵ بگۆڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ره‌تی كرده‌وه.
گرانیل ده‌قی قسه‌كه‌ی كریستیانۆی بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرت گێراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: كریستیانۆ گوتی ئێوه یارییه‌كی پاك و جوانتان نه‌كرد و كاتێكی زۆرتان له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م به ئه‌نقه‌ست به‌فیرۆ دا.
گرانیل گوتیشی: من هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كریستیانۆ به ئاسانی وه‌رده‌گرم، چونكه له ناخ و ئازاری شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئێمه و دوروكه‌وتنه‌وه‌یان له پێشه‌نگی لالیگا تێگه‌یشتم كه له چی دۆخێكی خراپی ده‌روونی دان.
یانه‌ی ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه 20 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا جێگیر بووه و به 8 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووره، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی جیرۆنا ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی پله‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووه و یه‌كه‌مجاری بووه له مێژوودا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری بكات.