كوردستان24 چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی وێرانكردنی خورماتوو له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامن له سووتاندن و وێرانكردن و تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتیانی كوردی خورماتوو و به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێ كه ئه‌مڕۆ ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، میلیشیاكان زۆربه‌ی ماڵ و دووكان و باڵه‌خانه‌كانی هاووڵاتیانی كوردیان له شاره‌كه سووتاندووه‌و تاڵانیان كردووه‌و هێشتا به‌رده‌وان له‌سه‌ر وێرانكاریی.
شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بووه‌ته شوێنێكی نائارام و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی شیعه و حه‌شدی توركمانی شه‌ڕ ئاڵۆزی تێدا به‌رپاده‌كرا، له‌و ماوه‌یه‌دا خۆبه‌خش و خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه توانیبوویان به‌رگریی له كه‌رامه‌ت و مانه‌وه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێری ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی لایه‌نێكی كوردی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی سوپای پاسداران، كورده‌كانی شارۆچكه‌كه رووبه‌ڕووی شاڵاوێكی فراوانی ده‌ركردن و سووتاندنی موڵك و ماڵه‌كانیان بوونه‌وه‌و تا ئێستا چه‌ندین هاووڵاتی كورد، به‌ده‌ستی ئه‌و میلیشیانه كوژراون و بێ سه‌ر و شوێن بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێرانی، به‌ناوی ئیقبال پوور، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له ناحیه‌ی ئامرلییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پشێویانه ده‌كات و رۆڵێكی باڵای له وێرانكردنی خورماتوو هه‌بووه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه له كورد چۆڵ بكات و خاكی كوردستان داگیربكه‌ن.