كریستیانۆ بڕیاریداوه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێنه‌كاته‌وه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌تی كرده‌وه كه بیر له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 نۆڤێمبه‌ری 2017، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا كه له پێگه‌ی Sport360ـی عه‌ره‌بی بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی راسته‌وخۆ ریال مه‌درید جێده‌ھێڵێت.
كریستیانۆ ده‌ڵێت: هێشتا 4 ساڵی گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ماوه، نامه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌م نوێبكه‌مه‌وه.
كریستیانۆ له به‌رسیڤێكدا ده‌ڵێت: ئه‌م بڕیاره‌ی من په‌یوه‌ندی به مووچه و نرخی گرێبه‌سته‌كه‌م نییه، داواشم نه‌كردووه كه مووچه‌كه‌م له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی هاوتا بكه‌نه‌وه.
كریستیانۆ له باره‌ی بارودۆخی یانه‌كه‌ی گوتی: جیاوازی ئێمه له لالیگا له‌گه‌ڵ بارسێلۆنای پێشه‌نگ 8 خاڵه، پێموایه زۆر نییه و ده‌توانین بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه، ده‌رفه‌تی باشمان له‌به‌رده‌مه و ده‌توانین خۆمان باشتر بكه‌ینه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانی بردۆته‌وه و 5 جاریش به باشترین یاریزانی جیهان هه‌ڵبژێردراوه.