له‌ دياربه‌كر پێكدادان له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و پۆليس روويدا

گه‌ريلايه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا و پۆليسێكى توركيا كوژراوه‌

K24 – هه‌ولێر:

په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ دياربه‌كر رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ شه‌ڕ له‌ نێوان ژماره‌يه‌ك گه‌ريلاى پارتى كرێكارانى كوردستان و هێزه‌كانى پۆليسى توركيا روويدا.

په‌يامنێرى كوردستان 24 گوتيشى: له‌ ئاكامى پێكدادانى نێوان هه‌ردوولا گه‌ريلايه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستان گيانى له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ريشدا پۆليسێكى توركيا كوژراوه‌ و 9ى ديكه‌ بريندار بوون.

به‌ گوێره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى كوردستان 24 راسته‌وخۆ په‌خشى كردن، هێزێكى زۆرى ئه‌منى توركيا له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و رێگه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى نزيك شوێنى رووداوه‌كه‌ داخراوون.