ژماره‌يه‌ك سيناتۆرى ئه‌مريكا داوا له‌ عه‌بادى ده‌كه‌ن هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر كوردستان رابگرێت

داواش ده‌كه‌ن دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ستپێبكاته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ژماره‌یه‌ك سیناتۆری ئه‌مریكی داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ن هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رابگرێت و دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

هه‌شت سیناتۆری ئه‌مریكی كه‌ له‌نێویان ماڕكۆ رۆبیۆ كاندیدی پێشووی كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و تیم كه‌ین كاندیدی پێشوووی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ حه‌یده‌ی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای لێده‌كه‌ن كه‌ سزاكانی دژی هه‌رێمی كوردستان رابگرێـت و كۆتاییش به‌ پێكدادانه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ رابگرێت.

پاشان ئه‌و سیناتۆره‌ ئه‌مریكیانه‌ داواشیان له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد كه‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكشێنێته‌وه‌ و كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ نه‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌و ژماره‌ی سیناتۆره‌ ئه‌مریكییه‌ له‌ نامه‌كه‌یاندا بۆ عه‌بادی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌بێته‌ هۆی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕو‌وی عێراقێكی فیدڕاڵ و سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه‌.