ئیسرائیل ئاماده‌یه رووبه‌ڕووی هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران ببێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له لێدوانێكدا ده‌رباره‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان و فشار و هه‌ژموونی ئێران له پشت ئه‌و كاره‌وه، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند: "ئیسرائیل رێگه به میحوه‌ری ئێرانی نادات له سنووری باكووری وڵات هێزه‌كانی رێكبخات".
لیبه‌رمان ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه گوتوویه‌تی: "سوپای ئیسرائیل ئاماده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران، حزبوڵڵا و ئێران كۆنترۆڵی لوبنانیان كردووه‌و ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری ئه‌و راستییه‌ی سه‌لمان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و میحوه‌ره ئێرانییه مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه و له‌ناو سووریا و لوبنان كارده‌كه‌ن، كۆنترۆڵی خۆیان به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌شدا كردووه‌و ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئێران و جیهادی ئیسلامی به ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌هێز بووه، پێشتر به‌و ئاسته نه‌بینراوه".
رۆژی شه‌ممه 4/11/2017 سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، له رێگه‌ی گوتارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌وه له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌وه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و هێرشی توندی كرده‌سه‌ر ئێران و حزبوڵڵا و بارودۆخی ئێستای وڵاته‌كه‌ی به‌و كه‌شوهه‌وایه چواند كه ساڵی 2005 ره‌فیق حه‌ریری باوكی تێدا تیرۆركرا.