تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق دواخرا و 2 یانه‌ش زیاد كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌یتوانی تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق رابكێشێت و واده‌ی ده‌ستپێكی خوله‌كه‌ش دیسان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5 نۆڤێمبه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له باره‌گه‌ی خۆی له به‌غدا بڕیاریدا تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه كاتژمێر 11:00ـی سه‌رله‌به‌یانی دوابخات.
گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر داوای یانه‌كانی كوردستان (هه‌ولێر، زاخۆ، سلێمانی و گازی باكوور) تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بۆ سبه‌ی دواخرا، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی پێش تیروپشكه‌كه گفتوگۆ له باره‌ی دواخرانی خوله‌كه بۆ ماوه‌ی مانگێك بكرێت، به‌وپێیه‌ی به‌شێك له یانه‌كانی ناوه‌راست و باشووری عێراقیش به‌هۆی ته‌واو ئاماده‌نه‌بوونیان بۆ ده‌ستپێكی خوله‌كه داوای دواخستنی خوله‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێیوایه ئه‌م ماوه‌یه زۆره."
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌ده‌نگی 16 یانه له كۆی 26 یانه، بڕیاریدا یانه‌كانی ناسریه و مووسڵ بۆ ریزی یانه نایابه‌كانی سه‌ربخات، به‌مشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی یانه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق ده‌گاته 28 یانه و به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌ش ده‌بن و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش 14 یانه له‌خۆده‌گرێت و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش 4 یانه بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌رده‌كه‌ون.
له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق مشتومڕی توند له نێوان نوێنه‌ری یانه به‌شداربووه‌كان له‌سه‌ر سه‌رخستنی ئه‌و دوویانه‌یه دروست بووه.
یانه‌ی دهۆك كه پێشتر جارێك بۆته پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق تاكۆ ئێستا مافی به‌شداریكردنی خوله‌كه‌ی نییه، له كاتێكدا یاریگه و ژێرخانه‌ی یانه‌كه له زۆربه‌ی یانه‌كانی دیكه‌ی عێراق باشتره.