كردنه‌وه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 6/11/2017 مه‌رزی په‌روێزخان له‌نێوان ئیران و هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن، كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا.
به‌رپرسێكی ده‌روازه‌كه له رووی كرماشانی ئێرانه‌وه رایگه‌یاند: "حكومه‌تی ئێران بڕیاریدابوو مه‌رزه‌كه بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه زۆره‌ی زیاره‌تكاران بۆ كه‌ربه‌لا و به‌شداریكردنیان له چله‌ی ئیمام حوسێن، كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخراوه‌و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌روازه‌كه به فه‌رمی ده‌كرێته‌وه".
ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داخستووه.