حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان خۆیان ئامادە دەکەن
K24 - ھەولێر
لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خێران و گوشارێكی زۆر لەسەر ئێران ھەیە، ئەوان دەیانەوێ بە پەلە نێوماڵی خۆیان رێكبخەنەوە، ھەمووشیان لەسەر ئەو باوەڕەن بۆ ئەوەی بتوانن پشكی خۆیان لە گۆڕانكارییەكانی ناوچە وەربگرن، دەبێ لەئێستاوە نەخشە رێگەیەكی یەكگرتوویان بۆ داھاتوو ھەبێت.