ميليشياكانى حه‌شد گه‌ڕه‌كه‌كانى كه‌ركووكيان ته‌نيوه‌ و ماڵى هاووڵاتيان ده‌پشكنن

حه‌شدى شه‌عبى له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردييه‌كانى كه‌ركووك بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و ماڵى هاووڵاتيانى كورد ده‌پشكنن

K24 – كه‌ركووك:

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ چه‌كدارانى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردييه‌كانى كه‌ركووك بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و ماڵى هاووڵاتيانى كورد ده‌پشكنن.

په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى ناو كه‌ركووكه‌وه‌ ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ ياوه‌رى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق گه‌ڕه‌كه‌كانى، بارووتخانه‌، ده‌روازه‌، ئيسكان و ئازادى شاره‌كه‌يان گه‌مارۆ داوه‌ و ده‌ستيان به‌ پشكنينى ماڵى هاووڵاتيان كردووه‌.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ميليشياكانى حه‌شد بڕياريانداوه‌ سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌ كوردييه‌كانى شاره‌كه‌ بشكنن.

له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، به‌ هۆى خيانه‌تى به‌شێك له‌ به‌رپرسانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه‌، ميليشياكانى حه‌شدى شيعى و سوپاى عێراق توانيان شاره‌كه‌ داگير بكه‌ن.

له‌ دواى داگيركردنى شاره‌كه‌، هه‌ريه‌ك له‌ ميليشياكانى حه‌شدى توركمان و حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق خه‌ريكى سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردييانه‌ى شارى كه‌ركووك.

هاوكات ماڵى ده‌يان كادير و به‌رپرسى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و باره‌گاى لايه‌نه‌ سياسييه‌ كوردييه‌كانيان تاڵانكردووه‌ و سووتاندووه‌.