پەرلەمانتارێك: حكومه‌تی عێراق تەواوی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین ناكات

"پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناتوانن به‌ ته‌نیا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا بكه‌ن"

K24 - ھەولێر

ئارێز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان 24 راگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین ناكات، به‌ڵكو به‌غدا ده‌یه‌وێت كێشه‌ له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی دروست بكات.

ئارێز عه‌بدوڵڵا گوتیشی، پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناتوانن به‌ ته‌نیا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایە‌.