شاره‌زايانى ده‌ستوورى ره‌خنه له بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى فيدراڵى عێراق ده‌گرن
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زایانی ده‌ستووری ره‌خنه له بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌گرن و رایده‌گه‌یێنن كه دادگا له عێراق په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ئێستاى ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌كات و پشت به‌ومادده ده‌ستووریانه‌ش ده‌به‌ستێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقن و دژی هه‌رێمی كوردستانن.
به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای روونكردنه‌وه له دادگای باڵای فیدراڵی بكات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، دادگاكه له وه‌ڵامی سكاڵایه‌كی داواكاری گشتی رایگه‌یاندبوو كه ناتوانین بڵێین ریفراندۆمی كوردستان نا ده‌ستوورییه، هه‌ربۆیه شاره‌زایانی یاسایی ده‌ڵێن دادگای فیدراڵی بێلایه‌نی خۆی له ده‌ستداوه له هه‌موو بڕیاره‌كان پشتی به‌و ماددانه به‌ستووه كه له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی عێراقدان و هه‌موو ئه‌و ماددانه‌شی پێشلكردووه كه به سوودی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییان دێت.