راگرتنى گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هه‌رێم رێژه‌ى بێكارى به‌رز كردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئاسایی به‌رده‌وامی هه‌یه، چونكه به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار و فڕۆكه‌وانی، كاره‌كانیان له ده‌ستداوه. له دهۆكیش دۆخه‌كه مه‌ترسیداره و ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیا داخراون و ئه‌وانه‌ی كه ماون، زۆربەی كارمه‌ندەكانیان به‌ڕێكردووه و رێژه‌ی بێكاری دوو ئه‌وه‌نده‌ی رێژه‌ی 2012یه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له شاری سلێمانیش، به هه‌مان شێوه‌ی پارێزگای دهۆك، جگە لەوەی ھاووڵاتیان دووچاری گرفت بوونه‌ته‌وه، لەھەمانکاتدا زیانێکی زۆر بەر کۆمپانیا و نوسینگە گەشتیاريیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی گه‌يشتووه و بێ‌کاری کردوون و ھەندێکیشیان بەھۆی بێکاریەوە داخراون، نوێنەری کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیاریەکانیش دەڵێت، گەر بەم شێوەیەی ئیستا داخستنی فڕۆکەخانەکان بەردەوامی ھەبێت، ئەوە تا ساڵی ئایندە، زۆرینەی کۆمپانیا و نوسینگەکان دادەخرێن.