بازرگانان: داخستنى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان له‌ لايه‌ن ئێرانه‌وه‌ هيچ كاريگه‌رييه‌كى له‌سه‌ر بازارى هه‌رێم نه‌بووه‌

توركیا و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته‌, بۆشایی بازاڕیان پڕ كرده‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

داخستنی ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان له ‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌, وه‌كو سزایه‌كی سیاسی دژی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وكرا، به‌ڵام  زیانی له‌ خودی ئێران و ئابوورییه‌كه‌ی داوه‌, چونكه‌ هه‌ر زوو توركیا و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته‌, بۆشایی بازاڕیان پڕ كرده‌وه‌، به‌ گوته‌ی هه‌ندێك له‌ بازرگانان، داخستنی سنوور له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، هیچی له‌ بازاڕی كوردستان نه‌گۆڕیوە.