ئێران ده‌یه‌وێت نه‌وتی كه‌ركوك بگوازێته‌وه ئه‌بادان
K24- هه‌ولێر:
گفتوگۆكانی ئێران و عێراق سه‌باره‌ت به هه‌نارده كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ پاڵێوگه‌كانی كرماشان و ئه‌گه‌ری راكێشانی بۆری نه‌وت بۆ ئه‌بادان، گوشارێكی ئێرانی عێراقیه بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌والی ئیرنای ئێرانی، حه‌مید حوسه‌ینی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێرانی - عێراقی رایگه‌یاندوه، گفتوگۆكانی ئێران و عێراق سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ كرماشان له‌وانه‌یه ته‌نها گۆشارێك ببێت بۆ سه‌ر هه‌ولێر، به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی كوردستان نه‌توانن له‌گه‌ل سیاسه‌ته‌كانی نه‌وتی به‌غدا خۆیان بگۆنجێنن، ئه‌وا نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی دامه‌زراندنی بۆرییه‌كی نه‌وتی نوێوه ره‌وانه‌ی ئه‌بادان و پاشان كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ری ئه‌مساڵیش له كه‌ركوك ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئێران داوای له هه‌رێمی كوردستان كردبوو، نه‌وتی كه‌ركوك له ریی ئێرانه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه بكات.
پێشبینیش ده‌كرێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عێراق و ئێران زیانێكی ئابووری به‌توركیا بگه‌یه‌نێت، چونكه پێشتر نه‌فتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه به بازاڕه‌كانی جیهان ده‌گه‌یندرا.