گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی خه‌ڵكی میسری ناچاری هۆكاری نوێی گواستنه‌وه كردووه
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی زۆربوونی جه‌نجاڵی و گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی، خه‌ڵكی میسر به‌دوای هۆكاری نوێی گواستنه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه هه‌م له جه‌نجاڵی و ژاوەژاو رزگاریان ببێت هه‌میش له پیسبوونی هه‌وا و زۆر خه‌رجی. هه‌ر بۆیه به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی بچووك كه به توك توك ناسراون، بووه‌ته مۆديل و گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌ش خۆیان گۆڕانكاری له شێوه و ته‌كنیكی توك توكه‌كان ده‌كه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا بگونجێت.