به هاوكارى ميليشيا شيعه‌كانى عێراق ئه‌لبوكه‌مال كۆنترۆڵ كرا

K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى سووريا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مشه‌و هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و ميليشياكانى سه‌ر به حزبوڵڵاى لوبنان و ئێران به هه‌ماهه‌نگى كۆنترۆڵى شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى هاوسنوورى عێراقيان كردووه.
كۆنترۆڵكردنى ئه‌و شارۆچكه‌يه دواى ئه‌وه دێت به هه‌زاران چه‌كدارانى داعش له سنوورى لوبنانه‌وه گواسترانه‌وه بۆ ئه‌لبوكه‌مال و چاوه‌ڕوانده‌كرا له‌و ناوچه‌يه داعش دواين شه‌ڕى مان و نه‌مان بكات.
كۆنترۆڵكردنى شارۆچكه‌كه له واده‌يه‌كى زۆر كه‌مدا و به بێ به‌رگرييه‌كى ئه‌وتۆى چه‌كدارانى داعش گومانه‌كانى له‌سه‌ر پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى سووريا و ميليشيا شيعه‌كانى هاوكارى درووستكردووه.
پێشتر راگه‌ياندنى سه‌ربازى مه‌ركه‌زى، بڵاويكردبوويه‌وه، كه ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك يه‌كه‌ى چه‌كدارى و ميليشيا شيعه‌كانى حه‌شدى شيعى له عێراقه‌وه په‌ڕيونه‌ته‌وه سووريا و گه‌مارۆى شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌ماليان داوه و به‌شدارييان له شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنى شارۆچكه‌كه كردووه.