حكومەتی عێراق دژی ھەرێمی كوردستان پەنا بۆ دادگای فیدراڵی دەبات

"ئەو ماددانەی دادگا پشتی پێبەستوون ھیچ پەیوەندییەكیان بە ھەرێمی كوردستانەوە نییە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئەمجارە حكومەتی عێراق بۆ رەتكردنەوەی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان پەنای بۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق بردووە، دادگاش ئاماژەی بەوە كرد دەستوور رێگە بە ھیچ پێكھاتەیەك نادات لە عێراق جیا بێتەوە، بەڵام پسپۆڕێكی یاسای دەستووری دەڵێت، ئەو ماددانەی دادگای فیدڕاڵی پشتی پێبەستوون بۆ دەركردنی ئەم بڕیارە، ھیچ پەیوەندیەكیان بە هەرێمی کوردستانەوە نیە، ماددەی دیكە لە دەستووردا ھەیە ئەو مافە بە گەلی كوردستان دەدات ریفراندۆم ئەنجام بدات.