به‌غدا بڕیارێكی دارایی دژی كوردستان ده‌دات
K24 - ھەولێر
به‌نكی ناوه‌ندی عێراق به بریارێكی فه‌رمی، فرۆشتنی دۆلار و دراوه بیانییه‌كانی به هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌خه كردووه.
به گوێره‌ی نوسراوێكی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق كه دوێنێ سێشه‌ممه، ئاراسته‌ی هه‌موو بانكه‌كانی كردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت دۆلار و دراوی بیانی بده‌نه ئه‌و بانكانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.
به‌نكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌یان، پشتیان به بڕیاری رۆژی 12 ئۆكتۆبه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ستووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، كە ئه‌وان سزای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ن.