سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا: له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌سه‌ر داعشدا سه‌رده‌كه‌وین
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پێشبینی ده‌كات، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا، سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی به‌ره‌ی دژی داعش به‌دیبێت و به‌ته‌واوه‌تی له عێراق و سووریا داعش له‌ناوببرێت، به‌ڵام گوتوویه‌تی: " ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌مانای به‌كۆتاهاتنی هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕه‌وه‌كان نازانێت".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 9/11/2017 ماكرۆن له بنكه‌ی به‌نده‌ری زایدی فه‌ڕه‌نسی له ئه‌بوزه‌بی گووتی: "به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان له ره‌قه پێشبینی ده‌كه‌م له چه‌ند هه‌فته ومانگی داهاتوو له رووی سه‌ربازییه‌وه به‌ته‌و‌اوی ناوچه‌كانی عێراق و سووریا له داعش پاكبكرێته‌وه، به‌ڵام مانای كۆتاییهاتنی یه‌كجاره‌كی جه‌نگ و كۆتایی پێهێنانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان نییه".
فه‌ڕه‌نسا یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كارا له شه‌ڕی داعشدا به‌شداریكردووه.