خه‌ریكه ده‌نگۆی چوونی دیبالا بۆ ریال مه‌درید ده‌بێته ڕاستی
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا و ئیتاڵیا، ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی پاوڵۆ دیبالا به یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌رمه و خه‌ریكه ده‌بێته ڕاستی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 9 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌ومه كردووه كه پاوڵۆ دیبالا له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی كێشه‌ی بۆ دروستبووه و ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌كانی دانی ئالڤێس و بۆنۆچی هه‌ڵبگرێت و یانه‌ی خانمه پیره‌كه جێبهێڵێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جیۆسێپی مۆراتای به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی یوڤێنتۆس داوا له دیبالا ده‌كات ئارام بگرێت و هه‌موو پشتگیرییه‌كی ده‌كه‌ین.
دیبالا ئه‌م وه‌رزه له كۆی 8 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان 12 گۆڵی كردووه، له نێویاندا له سێریا ئه‌ی هاتریكی له دژی یانه‌كانی ساسولۆ و جێنوا تۆمار كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دیبالا ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن راهێنه‌ره‌كه‌ی به ناراسته‌وخۆ گله‌یی لێده‌كرێت و له دوایین یاریش له خوله‌كی 87 له یاریگه هێنایه ده‌ره‌وه.
به گوێره‌ی میدیا ئیسپانیاییه‌كه، دیبالا ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌كانی دانی ئالڤێس و لیۆناردۆ بۆنۆچی هه‌ڵبگرێت و له یانه‌ی یوڤێنتۆس بڕوات، نزیكترین یانه‌ش ریال مه‌دریده كه پێشبینی كراوه ببێته ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه و شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له داهاتوو.