به ڤيديۆ.. سيسى رێزێكى تايبه‌ت له كچه ئێزدييه‌ك ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ميسر، عه‌بدولفه‌تاح سيسى رێزێكى تايبه‌تى له كچه ئێزدى له‌ميا حه‌جى به‌شار، چالاكى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ گرت. كه له لايه‌ن داعشه‌وه رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى و شێواندنى جه‌سته‌ى كراوه‌ته‌وه.
له كۆتايى كۆڕبه‌ندى گه‌نجانى جيهان، سيسى به شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت قسه‌ى له‌گه‌ڵ له‌ميا كرد و قه‌ڵغانى كۆڕبه‌نده‌كه‌ى پێ به‌خشى و دواى به‌خشينى خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌سه‌ر ستێجى هۆڵه‌كه ياوه‌رى له‌مياى كرد تا دابه‌زى و جه‌ماوه‌رى ئاماده‌بووش به چه‌پڵه‌رێزان پێشوازيان له له‌ميا كرد.
سيسى له 5ى ئه‌م مانگه به وتارێك ده‌ستپێكى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى گه‌نجانى جيهانى كرده‌وه، كه تا دوێنێ 9ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى خاياند.
كۆڕبه‌نده‌كه له سه‌يرانگه‌ى شه‌ره‌م شێخ به به‌شدارى 3000 گه‌نج له جيهاندا و ده‌يان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زير و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌ميا به‌شار، وته‌يه‌كى تايبه‌تى پێشكه‌شكرد و به‌و هۆيه‌وه زۆرينه‌ى ئاماده‌بووان گريان و تێيدا باسى ئه‌و نه‌هامه‌تيانه‌ى كرد، كه له لايه‌ن داعشه‌وه به‌سه‌ريدا هاتبوون.