به‌غدا نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عێراق و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران و بڕیاریشه رۆژانه 30 – 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكرێت.
عه‌بدولجه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد، رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ئێران واژۆكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه بڕی 30 – 60 هه‌زار به‌رمیل، له بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووك، هه‌نارده‌ی ئێران بكات.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیده‌كاته‌وه، به گوێره‌ی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نی ئێران و عێراقی، پێویسته رۆژانه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه‌ركووك، له رێگه‌ی خاڵی سنووری پارێزگای كرماشانه‌وه ره‌وانه‌ی ئێران بكرێت، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و وڵاته، له باشووری عێراق، هه‌مان بڕ به تایبه‌تمه‌ندی دیاریكراو راده‌ستی عێراق بكاته‌وه.
لعێبی روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه رۆڵی له زیادكردنی ده‌رچه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و ئێرانیش به هێزترده‌كات، هاوكات ئابووری عێراقیش ده‌بووژێنێته‌وه.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزه عێراقییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، هێرشیان كرده سه‌ر شاری كه‌ركووك و به هاوكاری و رێككه‌وتنی پێشوه‌خته، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ناو حزبێكی دیاریكراو، توانییان شاره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ده‌ست به سه‌ر ته‌واوی بیره نه‌وته‌كانی پارێزگاكه‌دا بگرن.