داعش نیوه‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی كۆنترۆڵكرده‌وه

K24 - هه‌ولێر
روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "رۆژی هه‌ینی 10/11/2017 چه‌كدارانی داعش هێرشی پێچه‌وانه‌یان كردووه‌ته‌سه‌ر شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا و 50% رووبه‌ری شارۆچكه‌كه‌یان خستووه‌ته‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان".
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه، هێزه‌كانی رژێمی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانیان رایانگه‌یاند كه شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالیان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه كه وه‌ك دوایین شار ئه‌ژمارده‌كرا كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعشدا مابێته‌وه، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش هێرشی پێچه‌وانه‌یان كردووه‌ته‌وه سه‌ر شارۆچكه‌كه و توانیوویانه نیوه‌ی رووبه‌ری شارۆچكه‌كه بخه‌نه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی سه‌ر به رژێمی سووریا رایگه‌یاندووه: "هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعش له ئه‌لبوكمال بێت، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر چاره‌نووسی به‌غدادی رانه‌گه‌یاندووه".