كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو پابه‌ندی بڕیاری بانكی ناوه‌ندی نابن
K24 - ھەولێر
كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی پابه‌ندی بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق نین و له ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كان كارده‌كه‌ن.
بانكی ناوه‌ندی عێراقی رایگه‌یاندووه، مۆڵه‌تی كاركردنی له كۆمپانیای ته‌وه‌ستی تایبه‌ت به ئاڵوگۆڕی دراو وه‌رگرتووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بووه‌و له‌ده‌روه‌ی یاسای بانكی ناوه‌ندی ئاڵوگۆڕی دراوی ئه‌نجامداوه، داواشی له وه‌زاره‌تی بازرگانی كردووه ناوی كۆمپانیاكه بخاته لیستی ره‌شه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی دارایی و كاری بانكی له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه نه‌كات.
جگه له بانكه ئه‌هلی و حكومییه‌كانی به‌غدا بانكی ناوه‌ندی عێراق سه‌رپه‌رشتی سی و یه‌ك كۆمپانیای ئاڵوگۆری دراو ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا له‌كاری كۆمپانیاكان رازی نیه‌و رایگه‌یاندووه به‌شێوه‌ی نایاسایی ئاڵوگۆڕی دراو ئه‌نجام ده‌ده‌ن.