ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وه‌رزشییانه‌ی سووكانی كڕین و فرۆشتنی ئه‌ستێره‌كانیان له‌ده‌سته
پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی له یانه‌كان زۆر جیاوازتره له پۆستی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی له ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی كار ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی له یانه‌كان یه‌كێكن له دیارترین كاراكته‌ری نێو یانه‌كان و پردی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سته‌ی هونه‌ری و ئیداره و كارگێری یانه‌كان.
له‌م راپۆرته‌دا دیارترین 5 چالاكترین و شاره‌زاترین به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌خه‌ینه‌ڕۆ كه ده‌ستی باڵایان له كڕین و فرۆشتنی ئه‌ستێره‌كان هه‌یه.
1ـ جیۆسێپی مارۆتا: ئه‌م پیاوه سه‌ر كه‌چه‌ڵه كارامه‌ترین پیاوی نێو یانه‌ی بیانكۆنێرییه، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس له 2007 بۆ ڕیزی یانه پله‌دووه‌كان دابه‌زی، لێهاتوویی ئه‌م پیاوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی دووباره یانه‌كه بنیاتبنرێته‌وه.
مارۆتا له 2012 رۆڵی له ڕازیكردن و ده‌ستنیشانكردنی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی هه‌بوو كه به‌هۆیه‌وه گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له یانه‌كه دروست كرد، دواتر ئارتۆرۆ ڤیدالی له كالیاری كڕی، ئاندریا پیرلۆی له میلان گواسته‌وه، له 2013 پۆگبای به گرێبه‌ستێكی به‌لاش له مانچێسته‌ر یونایتد گواسته‌وه، له 2014 كارلۆ تیڤێزی به 9 ملیۆن یۆرۆ له مانچێسته‌ر سیتی كڕی كه به‌هۆیه‌وه 3 ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی سكۆدیتۆی ئیتاڵیای برده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆنتی له یوڤێنتۆس جیابووه‌وه، مارۆتای به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یوڤی بڕیارێكی گرینگی دا كاتێك جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی راده‌ستی ماكسیملیانۆ ئالێگری كرد، به‌هۆیه‌وه یانه‌كه به‌هێزه‌وه بۆ خوله ئه‌ورووپاییه‌كان گه‌ڕایه‌وه، دواتر چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌هره‌مه‌ندی بۆ یانه‌كه گواسته‌وه، دیارترینیان (ئالڤارۆ مۆراتا، پاتریس ئێڤرا، كوادرادۆ، دیبالا، ماندزۆكیچ و ساندرۆ)، به‌مه‌ش یانه‌كه له نێوان ساڵانی 2015 تا 2017 گه‌ڕایه‌وه لوتكه‌ی ئاستی، گه‌یشته فایناڵی چامپیۆنزلیگیش.
یوڤێتنتۆس له‌سه‌ر ده‌ستی جیۆسێپی مارۆتای به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا 6 ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی خولی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیای برده‌وه.
2ـ رالف رانجنیك: ئه‌م پیاوه له كورترین ماوه‌دا سه‌ره‌نجی بۆندزلیگا و ئه‌ورووپای بۆ یانه‌كه‌ی راكێشا، له 2015 وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لایبزیگ به‌رده‌وام بوو، بۆ وه‌رزی دواتر به كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی لاو، رۆڵی له گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له یه‌كه‌مین وه‌رز بووه ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی خوله‌كه و له بردنه‌وه‌ی ناسناوی بۆندزلیگاش نزیك بوو.
رانجنیك وه‌ك راهێنه‌ر له 2004 سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی شالكێ كرد و یانه‌كه‌ی گه‌یانده یاری فایناڵی جامی ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها تا دواساتی بۆندزلیگا ململانێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام دواتر بایرن میونشن ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه، پاشان له 2012 له یه‌ككاتدا بووه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی لایبزیگی ئه‌ڵمانیا و رێد بۆڵ ساڵزبۆرگی نه‌مسا.
رانجنیك رۆڵی گه‌وره‌ی له دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ی سایدۆ مانی ئه‌ستێره‌ی سه‌نیگالی بینی كه ئێستا یاری بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كات، پێشتر سه‌یدۆ مانی له یانه‌ی ماینز بۆ ساڵزبۆرگ گواسته‌وه، دواتر به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها روویكرده لیڤه‌رپوول.
رانجینك رۆڵی له ده‌ركه‌وتنی كیمیچ، ئه‌ستێره‌ی لاوی بایرن میونشن بینی، به گه‌یاندنی یانه‌ی لایبزیگیش بۆ چامپیۆنزلیگ جیهانی شۆك كرد.
3ـ له‌یس ڕێد: به پیاوه قه‌شه‌كه ناسراوه، چه‌ندان یاریزانی به نرخێكی هه‌رزان كڕیوه و به گرێبه‌ستی گه‌وره‌تر به یانه‌كانی فرۆشتۆته‌وه، به‌رده‌وامیش ئه‌م پیاوه چاودێری ئه‌ستێره‌ی تازه‌ده‌ركه‌وتوو ده‌كات.
2010 باشترین ساڵی ئه‌م پیاوه قه‌شه بوو، كه تێیدا باشترین كڕین و فرۆشتنی یاریزانانی ئه‌نجامدا، له‌وانه (لۆڤرین، دۆس سانتۆس، ڤان دیك، گابیادینی، لوك شۆ، چامپه‌رلین و سایدۆ مانی).
ئه‌م پیاوه له ماوه‌كانی رابردوو چه‌ندان راهێنه‌ری گه‌وره‌ی به‌ڕێكرد، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر له شوێنه‌كه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه، له‌وانه (ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ، رۆناڵد كۆیمان و كڵۆد پۆیل)، له 2011 رۆڵی له سه‌رخستنی یانه‌ی ساوسهامپتن بۆ پرێگه‌رلیگ بینی.
4ـ مایكل زۆرك: ئه‌م پیاوه پێشتر یه‌كێك بووه له دیارترین ناوه‌راستكاره‌كانی پێشووی دۆرتمۆند، ماوه‌ی 20 ساڵی وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رگزه‌رده‌كان به‌سه‌ر بردووه و 2 ناسناوی بۆندزلیگای وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بردۆته‌وه.
دوای ئه‌نجامدانی 460 یاری، له ته‌مه‌نی 36 ساڵی له ریزه‌كانی یانه‌ی درتمۆند وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راگه‌یاند، له 1998ـه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی دۆرتمۆنده.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆرتمۆند له ماوه‌كانی رابردوو تووشی چه‌ندان قه‌یرانی دارایی بوو، به‌ڵام ژیری و زیره‌كی مایكل زۆرك كۆتایی به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان ده‌هێنا.
له 2007 مایكل زۆرك توانی یۆرگن كلۆپ به راهێنه‌ری یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌ستنیشان بكات، ئه‌مه‌ش یانه‌كه‌ی به‌ره‌و بووژاندنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره برد.
مایكل زۆرك رۆڵی له ده‌ركه‌وتنی چه‌ندان ئه‌ستێره بینی، دیارترینیان (ماریۆ گۆتزێ، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ماتس هامڵێس، گۆندۆگان، ماركۆ ریۆز، نووری شاهین، هێنریك میختاریان و ئۆبامیانگ) دواتر به‌هۆی فرۆشتنه‌وه‌ی به‌شێك له‌م یاریزانانه خه‌زێنه‌ی یانه‌كه‌ی پڕ كرد و ئێستا یانه‌كه وه‌ك ئه‌كادیمیایه‌ك بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانانی لێهاتووه.
دۆرتمۆند به پاڵپشتی مایكل زۆرك، له 2011 بووه پاڵه‌وانی بۆندزلیگا و له 2013ـش گه‌یشته فایناڵی چامپیۆنزلیگ.
5ـ مۆنچی: ئه‌م پیاوه به‌ڕه‌سه‌ن ئیسپانیایه، سه‌ره‌تا وه‌ك گۆڵپارێز له یانه‌ی سێڤییا ده‌ستی پێكرد، دوای ماوه‌یه‌كیش هه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس بووه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه، له هاوینی رابردووش به‌فه‌رمی هه‌مان پۆستی له یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا وه‌رگرت.
مۆنچی به‌وه ناسراوه كه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زیاتر له 700 به‌هره‌مه‌ند له سه‌ره‌تاسه‌ری جیهان هه‌یه، هه‌روه‌ها به ئه‌فسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌رزشی یانه‌كانی جیهان وه‌سفی ده‌كه‌ن.
مۆنچی به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌كادیمیای و قوتابخانه‌كانی پێگه‌یاندنی یاریزانان ده‌كات، پێشتر به‌هره‌ی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، دیارترینیان (سێرخیۆ رامۆس، خیسۆس ناڤاز، ئالبێرتۆ مۆرینۆ و دیێگۆ كابیا، دانی ئالڤێس، ئیڤان راكیتیچ، ئادریانۆ و سیدۆ كایتا).