به‌ ڤیدیۆ... تانگۆ سێیه‌مین یاری دۆستانه‌ی له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌

تانگۆ شكستی به‌ رووسیای میوانداریی مۆندیالی 2018 هێنا

له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به‌ تاكه‌ گۆڵێكی سێرخیۆ ئاگوێرۆ شكستی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی خانه‌خوێی مۆندیال هێنا.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، 11 نۆڤێمبه‌ری 2017، له‌ یاریگه‌ی ئۆلمپیكس لۆزنیكی له‌ مۆسكۆ، هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا میوانداریی ئارجێنتینای كرد.

له‌ خوله‌كی 86 سێرخیۆ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری تانگۆ رێگه‌ی نه‌دا یارییه‌كه‌ به‌یه‌كسانبوون ته‌واو بێت و تاكه‌ گۆڵی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینای به‌ لێدانی سه‌ر تۆمار كرد.

هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له‌مساڵدا ئه‌وه‌ سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی بوو، پێشتر به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام له‌ به‌رازیلی برده‌وه‌، به‌ نیو ده‌رزه‌ن گۆڵیش شكستی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی سێنگاپووره‌ هێنا، ئه‌مڕۆش به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له‌ رووسیای برده‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا، هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا له‌ دوایین 7 یاری دۆستانه‌، 2 یاری دۆڕاوه‌، 2 بردنه‌وه‌ و 3 یه‌كسانبوونی تۆمار كردووه‌.