حكوومه‌تی هه‌رێم 46 ملیۆن دۆلار ده‌داته كۆمپانیای دی ئێن ئۆ
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی، ئاشكرای ده‌كات، وه‌ك شایسته‌ی دارایی، كۆمپانیاكه بڕی 46.53 ملیۆن دۆلاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه.
كۆمپانیاكه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه له بڕی پێدانی نه‌وتی خاوی مانگی ئابی رابردووه، كه له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ هه‌نارده كراوه.
كۆمپانیاكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌و بڕه پاره‌یه به‌شێكی ده‌درێته كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی كه وه‌كو هاوبه‌شێكی دی ئێن ئۆ، له كێڵگه نه‌وتییه‌كه كار ده‌كات.
مانگی ئابی ئه‌مساڵ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێككه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای دی ئێن ئۆ و گه‌نه‌ل ئینێرجی مۆركرد بۆ پاكتاوكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیاكه، له به‌رامبه‌ر په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ.