موسه‌نا ئه‌مین به‌توندی وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره عێراقیانه ده‌داته‌وه كه باسی رێگریكردن له به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: "لێدوانی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه په‌رله‌مانتاره كورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دووره له ره‌وشت و بایه‌خ به لێدوانی بازاڕیی ناده‌ین".
موسه‌نا ئه‌مین به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی گوتووه: "په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌موویان هاوتای یه‌كن و هیچ په‌رله‌مانتارێك له‌وی دیكه پله باڵاتر نییه، ئه‌گه‌ر بڕیارێكی یاساییش هه‌بێت ئێمه رێزی یاسا ده‌گرین".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووه ده‌ڵێت: "من 53 هه‌زار ده‌نگم هێناوه، چۆن ده‌بێت په‌رله‌مانتارێكی دیكه كه 500 یان 1000 ده‌نگی هێناوه هه‌وڵبدات رێگه له من بگرێت تا نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌كه‌م و ئه‌و خه‌ڵكه نه‌كه‌م كه هه‌ڵیانبژاردووم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئه‌گه‌ر ئه‌و لێدوانانه گوزارشتی شه‌قاوه‌و به‌ڵته‌جییه‌كانه، ئه‌وه به‌دڕه‌وشتییه و ئێمه دانابه‌زینه ئه‌و ئاسته".
موسه‌ننا ئه‌مین ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه "ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یامێكی پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و پێكه‌وه‌ژیان بگه‌یه‌نین و ئه‌و پێكه‌وه ژیانه به‌رده‌وام بێت، پێویسته بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌نگ، ئاستی ئاكار و ره‌وشت دانه‌به‌زێنرێته خواره‌وه".