حكومەتی ھەرێم زیاتر لە 46 ملیۆن دۆلاری دایەوە كۆمپانیایەك
K24 - ھەولێر
هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دانه‌وه‌ی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و بڕی 46 ملیۆن و 530 هه‌زار دۆلاری كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجی دایه‌وه.
لە راگەیەندراوێكدا كۆمپانیای دی ئێن ئۆی رایگه‌یاندووه، بڕی 46 ملیۆن و 530 هه‌زار دۆلاری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه له‌بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی مانگی ئابی رابردوو له‌كێڵگه‌ی تاوكێ، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كۆمپانیاكه لە ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوودا بڕی 39 ملیۆن و 550 هه‌زار دۆلاری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتبوو له‌بری هه‌ناردی نه‌وت له‌مانگی ته‌مووز.