مووسڵی كۆن هێشتا وێرانه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
زیاتر له چوار مانگه شاری مووسڵ به‌ته‌واوه‌تی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنراوه‌و كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست هێزه‌كانی عێراق، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ چه‌كدارانی داعش كردبوویانه مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی "خه‌لافه‌ته‌كه‌یان"" به‌ڵام حوكمی توندوتیژی داعش و شه‌ڕی 9 مانگه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه شاره‌كه‌ی دووچاری وێرانی زۆر كردووه.
مووسڵی كۆن دوایین شوێنه‌كانی شاره‌كه بوو كه به‌هۆی شه‌ڕی سه‌ختی نێوان داعش و هێزه‌كانی عیراق، به‌شێكی زۆری وێرانكراو تا ئێستا ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و خانوو و باڵه‌خانه و بازاڕه‌كانی به داڕوخاوی ماونه‌ته‌وه.
دوای زیاتر له 4 مانگی چاوه‌ڕوانی، ئێستا خه‌ڵكی شاره كۆنه‌كه ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و رۆڵی حكومه‌ت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به لاواز و كه‌مته‌رخه‌م ناوده‌به‌ن.
خه‌ڵكی مووسڵی كۆن، داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن به‌په‌له چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و قه‌یرانانه بدۆزنه‌وه كه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن و له پێش هه‌موویانه‌وه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی داڕووخاوی شاره‌كه.
خه‌ڵكی شاره كۆنه‌كه ده‌ڵێن: "مووسڵی كۆن به‌ته‌واوی وێران بووه، تا ئێستا شاره‌كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان و كارنه‌كردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان هیچ جووڵه‌یه‌كیان نه‌كردووه".
خه‌ڵكی شاره كۆنه‌كه ده‌پرسن: "بۆچی حكومه‌ت ناتوانێت هیچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كیان بۆ دابین بكات، له كاتێكدا هاووڵاتییه ره‌ش و رووته‌كان كار ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی باشی هه‌بووه؟!".
ئه‌و ره‌وشه پێناچێت به‌و زووانه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه بوودجه‌ی ساڵی 2018ـی عێراق زیاتر له 23 ملیار دۆلار كورتهێنانی هه‌یه و رۆژی شه‌ممه 11/11/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كه‌ربه‌لاوه رایگه‌یاند: "عێراق به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه 100 ملیار دۆلار زیانی مادیی به‌ركه‌وتووه".
جیا له ژێرخانه وێرانه‌كه‌ی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی، ئاینده‌ی پارێزگاكه‌ش له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه به نادیاری ماوه‌ته‌وه‌و هێشتا حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه بێت كه نایانه‌وێت ره‌وشی پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌ك پێش هاتنی داعش بمێنێته‌وه، چونكه به گوته‌ی زۆرێك له به‌رپرسانی سوننه‌كان، مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه وه‌ك خۆی، ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی نه‌خوازراوی دیكه‌یشی لێده‌كرێت.