ڤێنتورا له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا دوور ده‌خرێته‌وه
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریدا دوای كۆتایی هاتنی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشكۆی پاڵاوتنی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018، ده‌ستبه‌رداری جیان پیێرۆ ڤێنتورای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یان دوای دۆڕانه‌كه‌یان له یاری چوونی پله‌ی ئۆفی پاڵاوتنه‌كان به‌رامبه‌ر سوید كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان كردووه و بڕیاریانداوه له هه‌فته‌ی داهاتوو به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری ڤێنتورای راهێنه‌ر ببن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانێت هه‌ڵبژارده‌كه‌ش بگه‌یه‌نێته مۆندیال.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه فێدراسیۆنی ئیتاڵیا كارلۆ ئه‌نچیلۆتی له‌سه‌رووی به‌ربژێرانی راهێنه‌رایه‌تی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی داناوه.
ڤێنتورای ته‌مه‌ن 69 ساڵ، هاوینی 2016 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای وه‌رگرت و شوێنی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی گرته‌وه، پێشتریش زۆرترین ئه‌زموونی وه‌ك راهێنه‌ر له 18 یانه‌ی جیاوازی ئیتاڵیا تاقی كردۆته‌وه.