ئیسرائیل له بۆردوومانكردنی بنكه‌ی نه‌یاره‌كانی له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئیسرائیلی به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه: "ته‌لئه‌بیب كار بۆ ئه‌وه ده‌كات فشار بخاته‌سه‌ر وڵاته گه‌وره‌كان تا رێگه له ئێران و حزبوڵڵای لوبنانیی بگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیان له سووریا نه‌بێت و له ناوچه‌ی جۆلان دووربكه‌ونه‌وه".
تساحی هه‌نجبی، وه‌زیری كاروباری هاوكاریی هه‌رێمایه‌تی ئیسرائیل، گومانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نیوان ئه‌مریكا و رووسیا و ئوردن كراوه تا ناوچه‌یه‌كی كاتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و گرژی له باشووری سووریا دیاری بكه‌ن و به رۆژنامه‌وانانی گوتووه: "داواكارییه‌كانی ئیسرائیل به‌و رێگایه به‌دینایه‌ت، ئیسرائیل هێڵی سووری خۆی دیاریكردووه و پێشڤه‌چوونه‌كان پاش هاتنی هێزه‌كانی حزبوڵڵا یان ئێران بۆ سنووره‌كانی ئیسرائیل و سووریا له باكوور رووده‌ده‌ن ، ئێمه هێڵی سووری خۆمان دیاریكردووه‌و به‌توندی پێوه‌ی پابه‌ندین و به‌رده‌وام ده‌بین له بۆردوومانكردنی پێگه‌ی نه‌یاره‌كانمان له سووریا".