خێزانێکی به‌ریتانی داوا لە یه‌په‌گه دەکەن كوڕه‌كه‌یان ئازاد بكات
K24 - ھەولێر
دایك و باوكی جاك لێتس كه ساڵی رابردوو له‌نزیك شاری ره‌ققه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه ده‌ستگیر كرا، ئێستا داوا له یه‌په‌گه ده‌كه‌ن كوڕه‌كه‌یان ئازاد بكه‌ن، چونكه كوڕه‌كه‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی له‌گه‌ڵه.
دایك و باوكی ئه‌و چه‌كداره به‌ریتانییه ئاشكرایان كردووه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هیچ هاوكارییه‌كی نه‌كردوون بۆ بینینه‌وه كوڕه‌كه‌یان له سووریا و هه‌وڵدانیان بۆ ئازادكردنی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌ریتانیا.
جاك لێتسی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له ساڵی رابردووه‌وه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ده‌ستگیر كراوه و بێجگه له‌وه‌ش باوك و دایكی له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه ره‌نگه دادگایی بكرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پاره‌یان بۆ كوڕه‌كه‌یان ناردووه و ئه‌مه‌ش به‌گوێره یاسایی به‌ریتانی، هاوكاریكردنی تیرۆریزمه.