هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی باشووری كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌ینێت "هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی باشووری كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه". راوێژكارێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش ئاشكرای ده‌كات، كه هیچ یاساییه‌ك نییه، ڕێگا به په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئێستا زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت بزانن چاره‌نووسی ئه‌نجامی ریفراندۆم چی به‌سه‌ر دێت، له‌لایه‌ك دادگای فیدراڵی رایده‌گه‌ینێت به‌پێی ده‌ستوور هیچ پێكهاته‌یه‌ك مافی جیابوونه‌وه‌ی نییه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ڕێز له‌م بۆچوونه ده‌گرین، خه‌ڵكیش ده‌یانه‌وێ بزانن له‌م نێوه‌نده‌دا، ده‌نگی به‌ڵێ كه‌یان چی به‌سه‌ر دێت.
خه‌لیل ئیبراهیم، كارگێری ئه‌نجومه‌نی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كه پێشتر ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم بوو، بێ شك و گومان ده‌ڵێت: "هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
دادگای فیدراڵی 20ـی مانگی دیاریكردووه، له‌سه‌ر مه‌له‌فی ریفراندۆمی باشووری كوردستان جارێكی دیكه وردبینی بكات، داوای نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانیشی كردووه تا له دانیشتنه‌كه ئاماده‌بێت، راوێژكارێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش كه پسپۆری یاسایی ده‌ستوورییه ئاشكرای ده‌كات، كه هیچ یاساییه‌ك نییه، ڕێگا به په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم بدات ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
دادگای ئیتحادی له 9 ئه‌ندام پێكهاتووه، 6 ئه‌ندامی عه‌ره‌بن، دانیشتنی ئه‌مجاره تایبه‌ته به بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستووری و نا ده‌ستووری ریفراندۆمی باشووری كوردستان، نه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجام، به‌ڵام كورد ترسی له‌وه هه‌یه، هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له دادگای ئیتیحادیش به زۆرینه‌ی ڕه‌های سیاسیی هه‌موو بڕیارێك له دژی كوردستان واژوو بكرێت.